1 هه‌ڵبژاردنی ماڵپه‌ڕ
2 تۆماری داواکاری
3 هه‌ڵبژاردنی دۆمین
4 وه‌رگرتنی کۆنترۆل په‌نێل
ماڵپەڕی پیشانگاکان دیتنی ماڵپه‌ڕه‌کان

ئەم ڤێرژێنە(وەشانە) بۆ ماڵپەڕی کۆمپانیاکان، ماڵپەڕی تایبەتی، ماڵپەڕەکانی فێرکاری، ماڵپەڕە پیشەسازیەکان، ماڵپەڕە پزیشکیەکان، ماڵپەڕە بازرگانیەکان، ماڵپەڕی پیشانگاکان و ... شیاوە.
ماڵپەڕ بە شێوەی پەکەیجی تەواو و سێ ئۆ کراو لە گەڵ هاستی تایبەتی زۆر بەهێز و لە سەر دامێنێک(domain) کە لە لایەن ئێوەوە هەڵدەبژێردرێت.

  • هەمووی پێداویستیەکانی ماڵپەڕە سەرەکیەکان، + پێداویستیەکانی خوارەوە
  •  ناوی دامێنی (domain) هەڵبژێردراو بە پاشگری ir لە گەڵ ۱٠ گیگابایت ژینگەی هاستی بەهێز.
  • ڕەخسانی دانانی پەیجە بێ سنوورەکان و بە ڕێوە بردنیان.
  • ڕەخسانی ساز کردن و بە ڕیوە بردنی ئیمەیلە تایبەتیەکانی ماڵپەڕ بە ئەژماری بێ سنوور.
  • پێشخستنی پیشەیی بۆ گەڕانچیەکان لە گەڵ توانایی نوێ کردنەوەی خۆمەش.
  • بەشی بەرهەمەکان، خزمەتکاری یا وێنەکارەکان لە گەڵ گالێری وێنە تایبەتیەکان.
  • ڕەخسانی بە ڕیوەبردنی بەنەرەکان بە تۆمار کردنی ئەژماری بێ سنوور و ڕەخسانی پەیوەست بوون بەو پەیجانەوە کە دڵخوازە.
  • ڕەخسانی تۆمار کردنی وتار لە ماڵپەڕ بە چنین و پۆلبەندی بە شێوەی بێ سنوور.
  • فۆرم سازکەری پێشکەوتوو و بەکارهێنانی ساکار و ڕێسپۆنسیڤ بە توانایی Drag&Drop (نوێ)
  • ڕەخسانی تۆمار کردنی کۆمێنت لە بەشەکانی پێویست لە لایەن بەکارهێنەرانەوە لە گەڵ بە ڕێوەبردنیان و قەبووڵ کردنیان پێش لەوەی کە لە سەر ماڵپەڕ نیشان بدرێت.
  • ڕەخسانی لایک(پەسەند کردن) یان دیسلایک(پەسەند نەکردن)ی بەشە دڵخوازەکانی ماڵپەڕ لە لایەن بەکارهێنەرانەوە.
  • فۆرمی "پێوەندی لە گەڵ ئێمە" بە فیڵدەکانی پێوەر بە توانایی پەیوەست بوون بە ئیمەیلی بەڕیوەبەری ماڵپەڕ.
  • نیشاندانی ئایکۆنی تۆڕە کۆمەڵایەتیە جۆراوجۆرەکان لە سەر ماڵپەڕ.
  • سیستەمی تایبەتی نیشان دانی بەرهەمەکان بە توانایی داگرتن بە پێ جووڵانەوە بۆ ڕاهاتن لە گەڵ سیستەمی تاچ، و ئەوپەڕی خێرایی لە داگرتنی هەیە.
  • تۆڕی گەڕانچی (Search engine) وشیاری ناوخۆیی بە شێوەی لایڤ بە توانایی پێشنیار کردن.
  • مۆدی (Module) گواستنەوەی پلەی ماڵپەڕ.
  • لە حاڵێکدا کە ماڵپەڕی کۆنتان هەیە ئەم مۆدە پلەی ماڵپەڕە کۆنەکە دەگوازێتەوە بۆ سەر ماڵپەڕە نوێیەکەتان، کەوابوو دابەزینی پلەتان نابێت.
  • ڕەخسانی زیاد کردنی زمانەکان بە پێ داخوازی دڵی خۆتان لە هەر کاتێک کە پێتان خۆشە.
  • کۆنترۆڵ پەنێلی زۆر پێشکەوتوو و گشتی لە گەڵ فێرکاری و پشتیوانی بە کوالێتی باشەوە.
  • وێب مەیل(تۆڕی مەیل) بە ڕەخسانی دانانی بێ سنووری ئەکاونتی ئیمەیل لە گەڵ هەمووی پێداویستیەکان، پەنێلی ناردن و گرتنی SMS تایبەتی "وێب وان" بە شێوەی پێشکەشی( پەنێلی کورتە پەیامی وێب وان)تێمی کۆگایی (Store theme) 
  • ئەم ڤێرژێنە بۆ ماڵپەڕی کۆگا ئەنتەرنێتیەکان شیاوە.
  • هەمووی کۆمپانیاکان و ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێت لە سەر ئەنتەرنێت بەرهەمێک بە شێوەی سەرهێڵ بفرۆشن، دەتوانن ئەم پەکەیجە بکڕن. ماڵپەڕ بە شێوەی پەکەیجی تەواو و سێ ئۆ کراوە لە گەڵ هاستی تایبەتی زۆر بەهێز و لە سەر دامێنێک کە لە لایەن ئێوەوە هەڵبژێردراوە.
ماڵپەڕیی فرۆشگایی دیتنی ماڵپه‌ڕه‌کان

ئەم ڤێرژێنە بۆ ماڵپەڕی کۆگا ئەنتەرنێتیەکان شیاوە. هەمووی کۆمپانیاکان و ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێت لە سەر ئەنتەرنێت بەرهەمێک بە شێوەی سەرهێڵ بفرۆشن، دەتوانن ئەم پەکەیجە بکڕن. ماڵپەڕ بە شێوەی پەکەیجی تەواو و سێ ئۆ کراوە لە گەڵ هاستی تایبەتی زۆر بەهێز و لە سەر دامێنێک کە لە لایەن ئێوەوە هەڵبژێردراوە.

دیزانی ماڵپه‌ڕیی هه‌رزان

ساڵە ها ئەزموون لە بواری دیزاینی ماڵپەڕ و بازرگانی ئەلەکترۆنی لە پەنای پسپۆڕان، تەواوکەرمان دەبێت بۆ بەرهەم گەیاندنی ئەوەی کە پێویستە بۆ ماڵپەڕێکی تەواو و بێ عەیب، ئێستا وێب وان لەو باوەڕەدایە کە ئەم بابەتانەی خوارەوە بنەما پێویستەکانی دیزاینی ماڵپەڕێکی بێ عەیبن کە بەردەوام تێکۆشراوە لە پەنای پێ گەیاندنی کۆوالێتی بێ سنوور، تێچووەکان تا ڕادەی پێویست لە کەمترین ئاستدا بن.

کڕیارانی ئێمه
  • کۆدنووسینی تایبەتی
  • پێگەیاندنی خێرا و سەرهێڵ
  • دیزاینی ماڵپەڕ بە شێوازی MVC
  • دیزاینی رێسپۆنسیڤ (وەڵامدەر)
  • پێشخستنی ماڵپەڕ بۆ گەڕانچییەکان (SEO)

کۆدنووسینی تایبەتی

  1. لە کاتی دیزاینی تایبەتی، ماڵپەڕی ناوکی ناوەندی ئاساییە شێوەیێکی هەبێت و ماڵپەڕەکەش بە تەنیا بە ڕادەی توانایی و ئەو پێداویستیانەی کە لە سەرچاوەی هاردوێر(سەخت ئامێر)دا هەیە، کەڵک وەردەگرێت. بە پێچەوانەوە سیستمهایێکی ئامادە، ناوکی ناوەندیێکی قورسی نیه.
  2. لە لایێکی ترەوە بە درێژایی کات، ئەگەری گۆڕانکاری و زیادکردنی توانایهایێکی تایبەت و نوێ ساکارترە، چونکە بەرنامەدانەری سیستم بە گشتی لە سەر هەموو بەشەکانی ماڵپەڕ زاڵە و دەتوانێ گۆڕانکاری بنەڕەتی ساز بکات و بە پێ بیروڕای خاوەنکار پێداویستیە تایبەتیەکان بە ماڵپەڕ زیاد بکات
  3. کۆدنووسینی تایبەت پارێزراوترە، چونکە کۆدەکانی نۆڵ ئامێر (سۆفتوێر) و میتۆدۆلۆژیای بەرنامەدانان، جێبەجێکردنی تایبەتیە و لە بەردەستی هەمواندا نیە
  4. کۆنترۆڵپەنێلی ساکارتری هەیە، چونکە زۆرتر بە ئامانجی بەڕێوە بردنی ناوەڕۆکی ماڵپەڕ دەکەوێتە بەردەستی سەرپەرشتیار(ئەدمین)، بەڵام ناکەوێتە نێو بەڕێوەبەری پێداویستی و تواناییەکان و چنینی ماڵپەڕ.
  5.  هەموو بنەماکانی بەرەو پێشخستنی پلەی ماڵپەڕ، بۆ گەڕانچییەکان یان SEO دەتوانێ لە کاتی داڕژاندنی ماڵپەڕ، بە شێوەی تایبەتی لە بەرچاو بگیردرێت و لە بواری تەکنیکیشەوە، ئەرک بەجێهێنانی ماڵپەڕ لە باری بەرزکردنەوەی پلەوە بۆ گەڕانچیەکان گەرەنتی دەکات.
  6. پێداویستی نۆڵ ئامێری و چنینی بەشەکانی ماڵپەڕ پیشەیی ترن، چونکە لە لایەن پسپۆڕێکەوە دادەنرێن

پێگەیاندنی خێرا و سەرهێڵ


لە نێو پلەکانی داهێنان و دیزاینی ماڵپەڕدا، دەستکەوتنی ئەو ئامانجانەی نێو چالاکیەکان کە بریتین لە، دیزاینی زۆر باشی جوانکاری و هێڵکاری ماڵپەڕ، گەیاندنی خێرا و لە کاتی دیاریکراو، چاوەدێری تێچووی دیزاینی ماڵپەڕ، بەرەوپێشخستنی ماڵپەڕ و...، پێویستمان بە دانانی دەستەیێک لە ستراتێجیەکان و ڕێگای تایبەتی بۆ دیزاینی ماڵپەڕ هەیە.
ساڵە ها ئەزموون لە بواری دیزاینی ماڵپەڕ و بازرگانی ئەلەکترۆنی لە پەنای پسپۆڕان، یاریدەرمان دەبێت بۆ بەرهەم گەیاندنێکی خێرا و بێ عەیبی ئەو ئامانجانەمان.
گرووپی گەڵاڵەی "سایت دیزاین" ئامادەکردن و گەیاندنی خێرا و سەرهێڵی(ئۆنڵاین) ماڵپەڕ، لە گەڵ پێشکەش کردنێکی بێ وێنە، بە کەمترین تێچوونەوە گەرەنتی دەکات.

دیزاینی ماڵپەڕ بە شێوازی MVC

  1. نژیارڤانی MVC یان Model View Controller ، کە لەم دواییانەوە لە لایەن مایکرۆسافتەوە لە ASP.NET بە کەڵک گیراوە کە لە ڕاستیدا شۆڕشێک لەبواری پێشخستنی پڕۆژەهایێک لە چوارچێوەی تۆڕدا(وێب) بوو.
  2. ئێم ڤی سی لە سێ وشەی Model, View, Controller گیراوە، لەم جۆرە بەرنامەدانانەدا هەموو شتێک لە سەر جێ خۆی دەبێ، بە شێوەیێک کە هەرکام لەم بەشانە ئەرکی جێبەجێ کردن یان پێوەندی لە گەڵ بەشێکیان هەیە.
  3. ئەم بابەتانەی خوارەوە، بنەماکانی پێویست بۆ دیزاینی تۆڕی ماڵپەڕێکی بێ عەیبن کە بەردەوام تێکۆشراوە لە گەڵ دانانی کوالێتی بێ سنوور، تێچووەکان تا ڕادەی پێویست کەم ببنەوە.
  4. لە نژیارڤانی MVC هەمووی بەرنامەدانەران بە ناچار بەدوای ئەم چوارچێوە دەکەون و هەر ئەم بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆدە نووسراوەکان بە باشی بخوێندرێنەوە و هەر بەرنامەدانەرێ بتوانێ پێداچوونەوە بە کۆدەکانی بەرنامەدانەرێکی دیکە بکات، لە حاڵێکدا کە لە کۆدنووسین بە شێوەی pure هەر بەرنامەدانەرێک بە شێوەی خۆی کار دەکات.
  5. لە ئێستادا تۆڕی "وێب وان" لە دوایین ڤێرژێنی نژیارڤانی MVC لە  C# ,ASP.NET و ماتۆڕی نیشاندانی Razor کە لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسافتەوە کە بە هێزترین کۆمپانیا لە بواری جۆرەکانی زانستی کۆمپیۆتەرە، بە کەڵک دەبردرێت. 

دیزاینی رێسپۆنسیڤ (وەڵامدەر)

  1. ماڵپەڕی وەڵامدەر یان ماڵپەڕی رێسپۆنسیڤ(Responsive)، ماڵپەڕێکە کە لە گەڵ رەهەندەکان و رێزولۆشنی ئامێرە جۆراوجۆرەکان ڕادێت و بە کارهێنەران بە بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە پەردەی نیشاندەر(شاشە)ی ئامێرەکەیان بچووک بێت(بۆ وێنە زۆربەی مۆبایلەکان) یان پەردەی مام ناوەندی هەبێت (وەکوو لەبتاپ و تەبلێت) یان پەردەی نیشاندەریان گەورە بێت (کۆمپیۆتەری PC و LCD ).
  2. بابەتەکانی خوارەوە بنەما پێویستەکانی دیزاینی تۆڕێکی ماڵپەڕی بێ عەیبە کە دەتوانن بە ئاسانی پێداچوونەوەیان بە ماڵپەڕەکەدا بێت و ئیدی پێویست نیە قەبارەی پەردەکە بگۆڕن بۆ ئەوەی کە ماڵپەڕەکە بە گشتی دیار بێت.
  3. لە سەدا پەنجای بە کارهێنەران، بۆ بینینی ماڵپەڕەکان لە مۆبایل و تەبلێت کەڵک وەردەگرن و ئەگەر لە حاڵێکدا بن کە نەتوانن ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەتان بە ئاسانی بخوێننەوە، لەوانەیە ماڵپەڕەکەی ئێوە بە خێرایی بە جێ بهێڵن و بڕۆنە سەر ماڵپەڕێکی دیکە کە بە باشی لە سەر شاشەی ئامێرەکەی ئەوان نیشان دەدرێ.
  4. هەمووی ئەو ماڵپەڕانەی کە لێرەدا دەفرۆشرێن، بە تەواوی رێسپۆنسیڤن و لە گەڵ هەمووی پەردەنیشاندەرەکان کە ماڵپەڕ نیشان دەدەن ڕاهاتنی تەواویان هەیە

پێشخستنی ماڵپەڕ بۆ گەڕانچییەکان(SEO)

  1. سێ ئۆ(SEO) یان پێشخستن لە نێو گەڕانچیەکان، بە مەبەستی پێشخستنی ئەرک بە جێهێنانی ماڵپەڕەکەی ئێوە بە پێ پێوانە باوەکانی گەڕانچییەکان و ڕاکێشانی زۆرتری ئەو کەسانە کە سەردانی ماڵپەڕ دەکەن، بەم شێوە جێبەجێ دەبێت.
  2. هۆکاری زۆر لە سێ ئۆی ماڵپەڕ کاریگەرن. لەو وشانەوە کە لە نێوان دەق و ناوەرۆک بە کار گیراوە بگرە تا ئەو ئەڵقانە(link)ی هاتنە ژوورەوە لە ماڵپەڕێکی دیکەوە بۆ ماڵپەڕەکەی ئێوە، هەندێ جار گەرەنتی دان لە داڕێژراوەی شیاوی ماڵپەڕ بۆ گەڕانچیەکان بە سێ ئۆ دەناسرێن.
  3. زۆربەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنەت، ئەو پەیجانەی مەبەستیانە بە یارمەتی گەڕانچیە سەرەکیەکان وەکوو گووگڵ، دەدۆزنەوە، بۆیە سێ ئۆ باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە زۆرترین سەردان لە ماڵپەڕی ئێوە.
  4.  جگە لەمە گەڕانچیەکان هەر ئەو شتەی کە بەکارهێنەران بەدوایدا دەگەڕێن لە بەردەستیان دادەنێن. هەر بەم هۆکارەیە کە بە بەراورد لە گەڵ ڕاگەیاندنی ئینترنەتی، کڕیاران متمانەی زۆرتریان بە ماڵپەڕی ئێوە دەبێت کە ئەم کارە بایەخی سێ ئۆ دوو ئەوەندە بەرز دەکاتەوە.
  5. ئەو وشانەی کە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە لە نێو گەڕانچیەکاندا دەنووسرێن، گرینگی زۆری هەیە، بە پێ ئەزموون ڕاکێشانی زۆری سەردانکەر لە ڕێگای گووگڵەوە دەتوانێ سەرکەوتنی هەر کۆمپانیایێک گەرەنتی بکات.
  6. بە ڕەچاوکردنی ئەم بابەتە بایەخدارە و ئەوەی کە لە وێب وان ماڵپەڕەکان بە شێوەی دەستی نەک خۆمەش دیزاین دەکرێن، بۆیە جێبەجێ کردنی کارەکانی سێ ئۆ لە قۆناغی دیزایندا زۆر ساکارە و ئێمە ئەم بابەتە بە تێچوو ناژمێرین.
  7. ئەم بابەتە بە شێوەی دیاری پێشکەش دەکرێت بە داواکارانی دیزاینی ماڵپەڕ، گرینگترین خاڵەکان لە پێوەندی لە گەڵ سێ ئۆدا وشە سەرەکیەکانی ماڵپەڕ، بابەتی پەیج، پێکهاتەی ئادرەسی پەیجەکان، بابەت و شیکاری وێنەکان، خێرایی دابەزین(لەود بوون)، نەبوونی هەڵەی کۆد، شێوەی درووستی بەکار هێنانی ژمێریاری پەیجەکان و ...
اطلاعیه:به اطلاع می رساند به زودی قیمت فعلی سایت ها افزایش خواهد یافت
Powered by Webone.Co

آدرس:  تهران خیابان بخارست، کوچه پژوهشگاه دوم، پلاک 8، واحد 10، طبقه چهارم